لە ئێستاوە كە ماوەی هەفتەیەیەكی ماوە بۆ جەژنی قوربان، هۆشداری دەدرێت كە رۆژانی جەژن پلەكانی گەرما بەرز دەبن و داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت خۆیان بەدووربگرن لە تیشكی راستەوخۆی خۆر.
عەلی جابر كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە دەڵێت: كەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان لە پارێزگاكانی عێراق بەشێوەیەكی گشتی گەرم و وشك دەبێت.
دەشڵێت: لە رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما لە تەواوی عێراق تادێت روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و تەنانەت لە هەندێ شوێن دەگاتە 49 پلەی سیلیزی.
هەروەها دەڵێت: ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا رۆژانی جەژن بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، بەشێوەیەك كە لە هەندێ ناوچەی باشووری عێراق دەگاتە ئاستی نیوە كوڵان.
پسپۆڕەكەی كەشناسی ئامۆژگاری هاووڵاتییانی كرد لە رۆژانی پشووی جەژندا تا دەكرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە بەركەوتنی راستەوخۆی تیشكی خۆر.
هەفتەی رابردوو سعوودییە بەفەرمی رایگەیاندبوو كە رۆژی شەممەی داهاتوو رێكەوتی 15/6/2024 رۆژی راوەستانی حاجییان دەبێت لەسەر كێوی عەرەفە، رۆژی دواتر واتە یەكشەممە 16/6 یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.