لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان و رووسیا لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری سان پێترسبۆڕگ، هەردوو جەختیان لە فراوانكردنی پەیوەندییەكان لە كەرتی وەبەرهێناندا كردەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت و د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پەراوێزی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابووریی سانت پێترسـبۆرگ، بە جیا لەگەڵ هەریەک کە کیریل دیمیتریڤ بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی وەبەرھـێـنـانی ڕووسیا و بەرپرسانی ھەرێمی سانت پێترسـبۆرگ کۆبوونەوە.
شاندی هەرێمی كوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی رووسیا، باسیـن لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان بەتایبەتی لە کەرتی وزە و نەوت گازدا کرد.
هەروەها لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ھـەرێمی سانت پێترسبۆرگ، جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی ھاوبەش لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و وەبەرھـێنان کرایەوە.
لە كۆتایی دیدار و كۆبوونەوەكانیشدا ھـەردوولا قـەلغانی ڕێزلێنانیان بە یەکتر بەخشی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.