Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 05:19

بە بڕی زیاتر له‌ 3 ملیار دینار چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ کران

کوردستان TV
100%


لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گرنگ، بە گوژمەی 3 ملیار و 395 ملیۆن دینار، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی قەزای سۆران خرایە بواری جێبەجێکردن؛ ئەوانیش بریتین لە:

- دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی کەورین، بە گوژمەی 726 ملیۆن دینار.
- دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی کەورین، بە گوژمەی 250 ملیۆن دینار.
- دروستکردنی شەقامی 20 مەتریی کۆڕەک لە قەزای ناوەندیی سۆران، بە گوژمەی 578 ملیۆن دینار.
- دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی ئەیلوول، بە گوژمەی زیاتر لە 841 ملیۆن دینار.
- دروستکردنی دیواری پاڵپشت لە چەند گەڕەکێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی یەک ملیار دینار.

هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دڵخۆشن بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ قەزاکەیان.

هاووڵاتییەکی قەزای سۆران دەڵێت: "دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین؛ لەم کابینەیە چەندین پرۆژەی گرنگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون؛ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".

هاووڵاتییەکی تری سۆران لەم بارەیەوە دەڵێت: "سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ قەزاکەمان و شارەکانی تری کوردستان، بەهیوای بەردەوامی و خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان".

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی شار و شارۆچکە و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی هاووڵاتییان؛ لە پێناو خۆشگوزەرانیی هاووڵاتییانی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.