ڕۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.