Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:26

دیوانی وەقفی سوننی: لە عێراق 16ی مانگ یەكەم رۆژی جەژنە

کوردستان TV
100%

دیوانی وەقفی سوننی ئاشكرای كرد كە ئەمشەو پێنجەشممە مانگی (ذي الحجة) بینراوە و بەمەش رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

دیوانی وەقفی سوننی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمشەو مانگ بینراوە و سبەی هەینی یەكەم رۆژی مانگی نوێی (ذي الحجة)یە.

راشیگەیاند: رۆژی یەكشەممە 16ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت لە عێراقدا.

لای خۆیەوە ئەمشەو پێنجشەممە دادگای باڵای شەرعی سعوودییە ئاشكرای كردبوو كە ئەمشەو بەبەڵگەی شەرعی مانگی (ذي الحجة)یان بینیوە و سبەی هەینی یەكەم رۆژی مانگی نوێ دەبێت.

راشیگەیاندبوو كە رۆژی شەممە 15ی حوزەیران رۆژی وەستانی حاجییان دەبێت لە كێوی عەرەفە، رۆژی دواتریش دەبێتە جەژنی قوربان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.