Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:59

ئەم ئێوارەیە مێرمنداڵێك لەنێو رووبار خنكا

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 4:30 گەشتیارێک لە نزیک گوندی ناوپردان سەر بە شارۆچكەی چۆمان کەوتە نێو رووبار و خنکا.

لەمبارەیەوە ئەحمەد نەجات بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانی چۆمان بە (کوردستان تیڤی) راگەیاند: خێزانێک بە مەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە نزیک گوندی ناوپردان و لە نزیک رووبار دانیشتوون، بەداخەوە كوڕێكیان بەناوی (نڤار کۆسرەت) تەمەن 13 ساڵ کەوتۆتە نێو رووبار و خنکاوە.

راشیگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەكە، تیمەکانمان ئێستا سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی ئەم مێرمنداڵە، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە مانگی رابردووش کوڕ و باوکێک بەهەمان مەبەستی گەشتیاری روویان لە ناوچەکە کردبوو، بەڵام لە رووباری باڵەکایەتی خنکان.

تیمەكانی گەڕان دوای 7 رۆژ ئینجا توانیان تەرمی منداڵەکە لە دووری 30 کیلۆمەتر لە شوێنی رووداوەکە بدۆزنەوە.

چۆمان/ کەریم سمکۆ

وێنە: نڤار کۆسرەت، ئەو مێرمنداڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووباری چۆمان خنکا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.