Erbil 2°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 02:30

پاسێكی توركی 135 سەرپێچی تیژڕۆیی لە هەولێر ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

پاسێكی گەشتیاری توركیا لە شاری هەولێر 135 سەرپێچی تیژڕۆیی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دەیان ملیۆن دیناری لێ سەندرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە وێنەی پاسێكی گەشتیاری توركیای بڵاو كردۆتەوە و دەڵێت "ئەو پاسە ژمارەی وڵاتی تورکیای لەسەرە و کاری گواستنەوەی گەشتیاران دەکات، لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لەماوەی گەشتەکانیدا ‌(135) جار سەرپێچی تیژڕۆیی ئەنجامداوە".

هەروەها دەڵێت " سەرپێچییەكانی پاسەكە زیاتر لە شەقام و ڕێگاکانی شاری هەولێر بووە".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەكان، لەلایەن هاتووچۆی هەولێرەوە دەست بەسەر پاسەكەدا گیرا و هەروەها بە بڕی 37 ملیون دینار سزا درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.