پرۆژەی "هەژماری من" وەکوو سەردەمیترین پرۆژەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکیی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران، لە فراوانبووندایە و لەو چوارچێوەیەشدا هەشتەمین بانک چووە ناو پرۆژەکەوە.
ئەو بانکە نوێیەی وەکوو هەشتەم بانک چووەتە ناو پرۆژەی "هەژماری من"، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە (IDB).
خوازیارانی خۆتۆمارکردن لە پرۆژەکە، ئێستا لە کاتی خۆتۆمارکردن دەتوانن بانکی دڵخوازی خۆیان لەنێو 8 بانکی بەشداربووی پڕۆژەکە هەڵبژێرن و بانکی دیکەش لە ماوەیەکی نزیکدا دێنە ناو بازنەی پرۆژەکەوە.
بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی "هەژماری من" تاکو ئێستا بریتین لە: بانکی جیهان، بانکی ئاڕتی، بانکی بەغداد، بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکی ئەهلیی عێراقی، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI، بانکی BBAC، بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی IDB.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.