پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/6/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافى هه‌مووان كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، لێکگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کان و جێبه‌جێکردنی ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداريى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا. باڵیۆزی به‌ریتانیاش ستایشی هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردندا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.