توركیا بۆ دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی، ده‌ستی به دانوستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه رۆژئاواییه‌كان كردووه.
سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین له میانی گوتارێكدا باسی له‌وه كردووه كه سوپای ئۆكراینا له‌سه‌ر داوای وڵاتانی رۆژئاوایی به نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی نه‌وت و غازی نێوان رووسیا و توركیایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین جار سوپای ئۆكراینا هێرشی كردووه به‌ڵام هێرشه‌كانی بێ ئه‌نجام بوونه.
پوتین له گوتاره‌كه‌ی خۆیدا هۆشداری به توركیا داوه و رایگه‌یاندووه كه ئاگادارم به‌م دواییانه توركیا بۆ دابین كردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و قه‌رز وه‌رگرتن، رووی له وڵاتان و دامه‌زراوه‌كانی رۆژئاوایی كردووه، بێگومان ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ باشتر كردنی ئابووری توركیا بێت شتێكی باشه به‌ڵام من زانیاریم هه‌یه كه توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا لاواز بكات، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه كه بوونی هه‌یه و زه‌ره‌ری بۆ رووسیا نابێت به‌ڵكو تاكه زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌مه توركیا‌و ئابوورییه‌كه‌ی توركیا دەبێت و ئه‌گه‌ر توركیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا لاواز بكات ئه‌وا دۆخی ئابووری له‌وه‌ی هه‌یه خراپتر ده‌بێـت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.