شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا به‌رده‌وامن و پارتییه‌كی لوبنانیش هۆشداری به حزبوڵلا ده‌دات.
ئاڵۆزی و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنان به‌رده‌وامن و سوپای ئیسرائیلیش رۆژی رابردوو باسی له‌وه كردبوو كه له بڕیاردان بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئیسرائیل زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه و هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆش دوینێ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئاماده‌ی هێرش كردنه سه‌ر لوبنانن.
له كاتێكدا كه نه‌جیب میقاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان باس له‌وه ده‌كات كه هیچ هۆشدارییه‌كیان له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل پێ نه‌گه‌یشتووه، پارتییه‌كی لوبنانی به ناوی كتائیبی لوبنانی هۆشداری دایه حزبوڵلا و حكوومه‌تی لوبنان.
كتائیبی لوبنانی له راگه‌ینراوێكدا داوای له حزبوڵلا كردووه خۆی له شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌دوور بگرێت و یاری به ئاگر نه‌كات چونكه ئه‌و ئاگره ده‌بێته هۆی سووتاندن و وێران كردنی هه‌موو لوبنان.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوینێ حزبوڵلای لوبنان به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یەنراوێكی فه‌رمی ئاماده‌بوونی خۆی بۆ به‌رپرچ دانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل ده‌ربڕی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.