Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:39

دەیان كارتۆن دۆندرمەی ئێرانی بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن دەستیان بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری رانییە دەیان كارتۆن دۆندرمە و چلوورەی ئێرانی دەستیان بەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەی شیاو نەبوون بۆ خواردن.

لەلایەن لیژنەكانی قایمقامییەت و ئاسایشی رانییەوە نزیکەی 50 کارتۆن دۆندرمە و چلوورە لە کۆگای کۆمپانیای (میهن)ی ئێرانی دەستیان بەسەردا گیرا کە شیاوی خواردن نەبوون.

دۆندرمە و چلوورەكان بێ رێكەوتی بەسەرچوون و هەروەها فەل و گەراوە بوون، ئەمە جگە لەوەی كە بەشێوەی نا تەندروست کۆگا کرابوون كە بەهیچ شێوەیەك شیاوی خواردن نەبوون.

قایمقامییەتی رانییە جەختی كردەوە كە سەرجەمی دۆندرەمە و چلوورەكان تەلەف کران و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکەی گیرایەبەر.

.

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.