Erbil 34°C شەممە 28 ئەیلوول 16:47

وەزیری دارایی: پشتگیری لە دروستكردنی پڕۆژەكانی شاخی گۆیژە ناكەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، رایگەیاند" پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەین کە بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی کرابێت وەك ئەو پڕۆژانەی ئێستا لە شاخی گۆیژە دروست دەكرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە شوان محەمەد و ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر دیاردەی زیادەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی و گرفتی ئەو پرۆژانە کرا کە بەبێ مۆڵەت و بە سەرپێچی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کراون.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەش دا كە پشتگیری هیچ پرۆژەیەک ناکەن بەبێ ڕەزامەندی لەسەر موڵکی وەزارەتی دارایی دروست کرابێت، لەوانە هەموو ئەو پرۆژانەی لە بناری گۆیژە و ناوچەکانی تر کە بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بێت چ پرۆژەی نیشتەجێبوون بێت یان پرۆژەی بازرگانی و پیشەسازی بێت یان هەر پرۆژەیەکی تر.

لای خۆشیانەوە ئەندامانی دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی سوپاسی ئەم هەڵوێستەی وەزیری داراییان کرد بۆ پشتیوانی و داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی دژی کاری نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.