ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران، داخستنی ده‌رگای خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی 80كه‌س خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران كاندید كردووه.
وه‌حیدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای خۆكاندیكردنه‌كه، بڕیاره ئه‌نجومه‌نی پێداچونه‌وه به‌ده‌ستور له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ناوی كۆتایی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ڕابگه‌یه‌نێت، دوای په‌سه‌ندكردنی شایسته‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كاندید كردوه.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران گوتیشی، 287 كه‌س ناوی خۆیان تۆماركردبوو، به‌ڵام ته‌نیا 80 كه‌سیان وه‌ك كاندید قبوڵكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌دۆسیه‌كانیان ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌و هه‌شتا كه‌سه شه‌ش كه‌سیان كوردن كه چواریان خەڵکی کرماشانن و یەکێکیان دانیشتووی ئیلام و ئەوەی دیکەشیان کوردی ناوچەی گەرووسە، خۆیان بۆ چواردەیەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ئێران بەربژێر کردووە.
بڕیاره28ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران به‌ڕێوه‌بچێت و ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به په‌رله‌مانیش پێشبینی ده‌كات ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له53%ی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.