Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 15:25

ئەمشەو گرێبەستی مباپێ لەگەڵ ریال مەدرید رادەگەیەنرێ

کوردستان TV
100%

كیلیان مباپێ ئەستێرەی فڕەنسی ئەمشەو دووشەممە بەفەرمی چوون و گرێبەستكردنی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رادەگەیەنێت.

میدیاكانی فڕەنسا ڤیدیۆیەكی ئەمڕۆی مباپێیان لەگەڵ ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا بڵاو كردۆتەوە لە كەمپێكی مەشقی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان.

لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت كە ماكڕۆن بە مباپێ دەڵێت كەی هەواڵی گرێبەستكردنت لەگەڵ ریال مەدرید رادەگەیەنرێ؟

مباپێش لە وەڵامدا دەڵێت شەو.. ئەمشەو.

بەگوێرەی زانیارییەكان مباپێ واژۆی لەسەر سەرجەم پەڕاوەكانی گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید كردووە و مووچەی ساڵانەشی 15 ملیۆن یۆرۆی سافی دەبێت.

هەر لە گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هاتووە كە یاریزانەكە 80%ی مافی وێنەگرتنەكان وەردەگرێت كە ئەمەیان پارەیەكی زۆر و خەیاڵی دەبێت و پێشتر بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالیش نەكرابوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.