Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:18

سەرۆكی هەرێم و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا: پێویستە هەڵبژاردن بە بەشداری هەموو لایەن و پێكهاتەكان ئەنجام بدرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق جەختیان لە گرینگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری هەموو لایەن و پێكهاتەكان كردەوە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دهۆك له‌گه‌ڵ ده‌يڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتى عێراق، هه‌ڵبژاردن و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و کۆده‌نگی و به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسی و پێکهاته‌کان له‌ هه‌ڵبژاردندا کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ عێراق.

جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.