Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:18

سەرۆكی حكوومەت و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتێكی گونجاودا كردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق جەختیان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا كردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک، پێشوازی لە دەیڤد بێرگر هەڵسوڕێنەری کارباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا كە مارک ستڕۆ کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم ئامادە بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پشتیوانیکردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بەشێوەیەک کە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت.

سەردانی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا و دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەڵسەنگێندرا.

جەختکردنەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.