Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 01:21

رێبەر ئەحمەد: بەم نزیكانە پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك دیاری دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەم نزیكانە پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك دادەنرێت و پارێزگارەكەش بە دڵی هەموولایەك دەبێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێستا لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان لە كەركووك لە گفتوگۆداین بە مەبەستی دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.

راشیگەیاند: بەم نزیكانە پۆستی پارێزگاری كەركووك پڕ دەكرێتەوە و بە دڵنیاییەوە پارێزگارێكی كورد دادەنرێت كە بە دڵی هەموولایەك بێت و خزمەتی خەڵكی كەركووك بكات.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش كە تا ئێستا مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا كە كێشەكە بەمنزیكانە چارەسەر دەكرێت.

راشیگەیاند كە لە دوایین سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەركردەكانی عێراق، جەخت لەوە كراوەتەوە كە بابەتی مووچە بەتەواوی لە ململانێ سیاسییەكان دوور بخرێتەوە و كێشەی مووچە بەیەكجاری و بنەڕەتی چارەسەر بكرێت.

وەزیری ناوخۆی گوتیشی كە سەرۆكی حكوومەت رژدە لەسەر ئەوەی بابەتی مووچە بەیەكجاری بێتە چارەسەركردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.