Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:57

بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک ڕۆژی جیهانی منداڵان له‌ قه‌زای عه‌نكاوه‌ كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئێوارەی ڕۆژی شەممە 1ی حوزەیرانی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک ڕۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆز کرد، بە ئاهەنگێک لەژێر ناوی "رۆژی منداڵان" لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڤيستیڤاڵی عەنکاوە و بە هاوئاهەنگى ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باخچەکانى سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
مەراسیمەکە بە وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی دەستیپێکرد، کە لەلایەن پێشکەشکاری مەراسیمەکە، لینا ئۆغنا پێشکەشکرا، وتیایدا بەڕێوەبەرایەتی جەختی لە “پێویستی گرنگیدان بەم توێژە، لە ناوەڕۆکی کارەکانماندایە ، و دەبێت لە ناوەڕۆکی کارکانى دامەزراوە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکانى تر بێت”،هەروەها ئاماژەشى بەوە كرد کە “ڤيستیڤاڵ و چالاکییە جیاوازەکانمان فەزایێکی باش بۆمنداڵان دابین دەکەن بۆ پەرەپێدانی بەهرە و توانا هزرییەکانیان، لەگەڵ بەرنامەی جۆراوجۆر کە سوود بەهەزاران قوتابییه‌ ئازیزەکانمان” دەگەینن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەو ناوچانە کرد کە گەلەکەمان لێی ئامادەن و دامودەزگا فەرمییەکان گرنگی زیاتر بەم توێژە بدەن، لە ڕێگەی گەشەپێدانی شارەکان و دابینکردنی سەوزای و ئاسانکارییەکان کە گرنگی بە منداڵان بدەن و شوێنی تەواویان پێ بدەن ، هاوتەریب لەگەڵ پەرەپێدانی دامەزراوە گەشتیاری و بازرگانییەکان.
لە ئاهەنگەکەدا نمایشی جۆراوجۆر و یاری کارەکتەری کارتۆنی و بووکەڵە، کە منداڵانی ئامادەبوو دڵخۆشکرد وخستە جۆش وخرۆشەوە، ئەمە جگە لەوەی پێشبڕکێ و چالاکییانى لەنێو منداڵانی بەشداربوو ئەنجامدا.
شایەنی باسە (ڕۆژی منداڵان) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سریانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی عەنکاوە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ تیپی شمشا، وسەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە، و کۆمەڵەی ژنان و منداڵان ڕێکخرابوو .

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.