Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 23:16

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە. 

دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

سڵاو و ڕێز،
پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم. 
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و  لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە. 
لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خوالێخۆشبوو  بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.