بڕیارە ئەمڕۆ هەیینی سه‌رژمێریی ئەزموونی له هه‌رێمی كوردستان گشت پارێزگاكانی عێراق دەست پێ بكات، پڕۆسەی سەرژمێرییەكەش ماوەی 14 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرژمێرییەكە لە هەرێمی کوردستان لە هەریەك لە قەزای ناوەندیی هەولێر لە ناحیەی بەحرکە لە گەرەکی ئازادی و گەرەکی پیران و گوندی چەژنیکانی ئەبابەکر بەڕێوە دەچێت، لە پارێزگای سلێمانیش لە قەزای ناوەندی ناحیەی بەکرەجۆ لە گوندەکانی داربەڕوو، دێ کۆن، هەزارمێرد، پیرەکە، وڵقوڵە، چاڵکە، کارێزەکڵاو ئەنجام دەدرێت، لە پارێزگای دهۆکیش لە سەنتەری قەزای سێمێل و گەرەکی ئاشتی و دوبان، نەورۆز، ئازادی و گوندەکانی هەورێسک، دڵباژێری، کۆمەڵگای موقبلێ، گرێ گەورێ بەڕێوە دەچێت.
پرۆسەی سەرژمێری ئەزموونی عێراق بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 14 ڕۆژ دەخایەنێ.
پڕۆسەكە کۆمەڵێک هەنگاو لەخۆدەگرێت، له‌وانه له هه‌ر بلۆكێك 25 خێزان وه‌ك نموونه وه‌رده‌گیرێت و له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه تۆماركردنی داتاكان و ژماره‌دانان و ژماردنی شه‌قام و بیناكان ئه‌نجام ده‌درێن.
لە سەرژمێرییەكەدا سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه تۆمار ده‌كرێن كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ئه‌و بلۆكانه‌ی دیاریكراون، هه‌روه‌ها له گشت پارێزگا و شوێن و گونده‌كانیش نموونه‌ی خێزانه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.