Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:49

سێیەمین لیستی فەرمانبەران ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە سێیەمین لیستی فەرمانبەرانیان ئاراستەی بانكی TBI كردووە و بەمەش تا ئێستا لیستی ناوی 3378 فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ بانكەكە نێردراوە.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: دوێنێ پێنجشەممە لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی (هەژماری من) و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سێهەمین هەفتە لەسەریەک وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (2557) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: لەچوارچێوەی ڕێکەوتنمان لەگەل بانکی عێراقی بۆ بازرگانی  (TBI )، وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی (هەژماری من) هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

هەروەها رایگەیاند: لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا داتا و زانیاریمان بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI ) ناردووە، لیستی یەکەم (368) فەرمانبەر و لیستی دووەم (453) فەرمانبەر و لیستی سێیەم (2557) فەرمانبەر بوون.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا کۆی گشتی داتا و زانیاری (3378) فەرمانبەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ( TBI).

جەختیشی كردەوە كە وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانن بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کاتدا دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.