Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:18

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

له‌ کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی حكوومەتى هه‌رێمى كوردستان و حكوومەتی‌ فيدرال ئاڵوگۆڕ کرا.

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنى مافه‌كانى خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.