ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لەبەغدا لهگهڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا.
جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان و هاووڵاتییانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.