Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:25

هەولێر لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاوی لە وەرزی هاوین دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە مەبەستی ئامادەكاریكردن بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە وەرزی هاوینی داهاتوو بەڕێوەچوو و تێیدا چەند بڕیار و رێنماییەك دەركرا.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو و تێیدا جێگرانی پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێرو ئاوی ژێرزه‌وی و ئاوی ده‌ورووبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری موه‌لیدات ئاماده‌یی بوون.

ئومێد خۆشناو لایه‌نه‌ به‌شداربوو و  په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان و سیانه‌كردنیان و دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان، به‌ جۆرێك كه‌ بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی ماڵان دروست نه‌بێت .

لای خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌بووان به‌ چه‌ندین زانیاری و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری وه‌رزی هاوین و دابینكردنی ئاوی پێویستی ماڵان به‌شداربوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.