Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 19:41

سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتیمانيى عێراق كۆبووه‌وە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.

ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی دەستوورییە و بەهێزيی هەرێم بەهێزيی عێراقە و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە دەبێت باشترین پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەبێت.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پێشوازی گەرم و دۆستانەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی کرد و دووپاتی کردەوە کە لە ڕووی ئەمنییەوە، هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەیە و هیوادارین ئەم هەماهەنگییە باشە لە هەموو بوارەکانی دیکەشدا ڕەنگ بداتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.