Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:35

پاڵه‌وانێتی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان بۆ ئافره‌تان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی هێزی له‌شی كوردستان، پاڵه‌وانێتی هێزی له‌ش بۆ هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان بۆ ئافره‌تان له‌ یاری پێنج پرێس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی 31ی5ی2024، له‌ هۆڵی مامۆستا بورهان عه‌لی له‌ شاری هه‌ولێر دێته‌ ئه‌نجامدان.

به‌ڕێوه‌چوونی كاروچالاكی یه‌كێـتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌ پاڵپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.