Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:51

لە هاویندا هەرگیز ئەم شتانە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەت بەجێ مەهێڵە

کوردستان TV
100%

لە وەرزی گەرمای هاوین نزیك دەبینەوە و بەو هۆیەوە ئامۆژگاری هاووڵاتییان و شوفێران دەكەین چەند كەرەستەیەك هەیە هەرگیز لەنێو ئۆتۆمبێلەكەتان بەجێی مەهێڵن.

ئەو كەرستانە بریتین لە داودەرمان و شووشە و قوتووی گوڵاو و ئاو و كەرەستە جوانكارییەكانی ئافرەتان، مەترسیدارتر لەوانیش خواردنەوە كحوولی و چەخماخ و پاوەربانكی مۆبایلەكانن، چونكە ئەم كەرەستانە مەترسی تەقینەوەیان هەیە.

ئامۆژگاریتان دەكەین هەرگیز دەبەی ئاو لەناو ئۆتۆمبێل بەجێ مەهێڵن، ئەگەریش بەجێتان هێشت هەرگیز نەیخۆنەوە، چونكە دەبە پلاستیكەكە لەگەڵ ئاوەكە كارلێك دەكات و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دروست دەكەن.

زانراوە ئەگەر پلەی گەرمی لە رۆژێكی ئاساییدا 27 پلەی سیلیزی بێت، لەنێو ئۆتۆمبێل دوای 20 خولەك دەبێتە 31 پلەی سیلیزی، دوای 40 خولەك دەبێتە 47 پلەی سیلیزی، دوای كاتژمێرێك 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێ.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.