Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:33

كەسێكی تر بەهۆی پەتای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگایەكی ناوەڕاستی عێراق كەسێكی تر بەهۆی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵە و دانیشتووی گوندێكی شارەدێی بەنی سەعدە لە سنووری پارێزگای دیالە كە چەند رۆژێك پێش ئێستا تووشی نەخۆشی پەتای خوێنبەربوون ببوو.

ئەو ئافرەتەی گیانی لەدەستداوە كاری ئاژەڵداری كردووە و لە ئاژەڵەكانییەوە تووشی نەخۆشییەكە بووە، تیمەكانیش لە پارێزگای دیالە هەڵساون بە تەعقیمكردنی ماڵەكەی و هەروەها گلدانەوەی ئاژەڵەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پێشتر بڵاوی كردبووەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 40 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی پەتای خوێنبەربوونیان لە تەواوی عێراق تۆماركردووە.

لە هەرێمی كوردستانیش چەند حاڵەتێكی پەتای خوێنبەربوون تۆماركرابوو بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك كە دوو كەس تووشی نەخۆشییەكە ببوون و بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستدابوو.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.