Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:41

شەقامێكی سەرەكی شاری هەولێر دەگیرێت

کوردستان TV
100%

ئەمشەو بەشێوەیەكی كاتی شەقامێكی سەرەكی لە شاری هەولێر لە نزیك شەقامی 120 مەتری دەگیرێت بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی و رژانی نەوتی رەشەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بارهەڵگرێک لە جۆری تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی کە نەوتی ڕەشی بارکردبوو لەسەر بەرزە پردی شەقامی ڕەشکین بە ئاراستەی شەقامی 120 مەتری خێرا وەرگەڕا.

بڵاویشی كردەوە: لە كاتی وەرگەڕانی بارهەڵگرەكەدا نەوتی ڕەش ڕژایە سەر شەقامەکە و بەهۆیەوە ئێستا شەقامەکە داخراوە.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی و شارەوانی هەولێر لە هەوڵی لابردنی بارهەڵگرەکە و پاککردنەوەی شەقامەکەن کە مەترسی گڕگرتنی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد بەو شەقامەدا هاتووچۆ نەکەن تا ئەو کاتەی شەقامەکە بە تەواوی پاک دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.