Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:33

پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت لیژنەیەك پێكهێنرا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەك لە ژمارەیەك وەزیر پێكهێنراوە و كاریان تایبەت دەبێت لە بوارێكدا.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لیژنەیەک لە ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهات.

راشیگەیاند: لیژنەكە كاریان تایبەت دەبێت بە دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

هەروەها رایگەیاند: ئەم لیژنەیە کارییان کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی و دەرەوە و بە چڕی کار لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.

پێشەوا هەورامانی جەختیشی كردەوە كە كاری لیژنەكە مامەڵەکردن دەبێت لەگەڵ دۆخی ئەم ناوچانە بەپێی دەستوور نەک ئەوەی ئێستا لەو ناوچانە دەگوزەرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.