Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:33

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە حووسییەکان بە ئاراستەکردنی سێ مووشەکی بالیستی بۆ دەریای سوور، زیانیان بە کەشتییەکی بازرگانی گەیاندووە و ھاوکات فەرماندەییەکە، تێکشکاندنی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ٢٨ی ئەم مانگە، حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، پێنج مووشەکی بالیستییان ئاراستەی دەریای سوور کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەدەستیان گەیشتووە، سێ لەو مووشەکانە بەر کەشتی "M/V Lax" کەوتووە، بەڵام لە ڕۆیشتنی بەردەوام بوو.

باسی لەوەش کردووە ئەو کەشتییە سەر بە یۆنانە و ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵ-ی لەسەر ھەڵکراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە کە لە ناوچەکانی ژێژ کۆنترۆڵی حووسییەکان لە یەمەن ئاراستە کرابوون.

تا ئێستا حووسییەکان، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.