Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:41

یەكەم كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی وشكانییەوە بەرەو سعوودییە بەڕێكه‌وتن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ  چوارشه‌ممه‌ 29ی5ی2024، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەرێمەوە بەڕێگای وشکانی دەگەنە سعوودیە.

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە موسڵمانان بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە وڵاتانەوە سەردانی سعوودیە دەکەن و دوای جەژنی قوربانیش دەگەڕێنەوە وڵاتەکانییان، ئەمڕۆش یەکەم کاروان لە هەرێمی کوردستان-عێراق بۆ ئەم مەبەستە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتن.

موسڵمانان ساڵانە لە مانگی زولحیجەدا کاتی حەجکردن دیاری دەکەن، لە ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەشیان، کاتێک دەگەنە مەککە، لەوێ ئیحرام دە بەستن و نیەتی حەجکردن دەهێنن، دواتر بەڕێدەکەون بۆ مینا و لەوێ هەموو بەیەکەوە تەلبیيەى "لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ" دەڵێنەوە، تا ڕەجمکردنی شەیتان لە ڕۆژی جەژندا، بەردەوام دەبن لەو سروتە.

لە ڕۆژی دووەمی گەشتەکەیان، موسڵمانان لە مینا بەرەو عەرەفە دەچن و تا ئێوارە لەوێ دەمێننەوە، لەوێ نزا دەکەن و قوڕئانی پیرۆز دەخوێنن، دواتر دەچنە کێوی عەرەفە.

دواتر دوای خۆرئاوابوون لە عەرەفە دەگەڕێنەوە و دەچنە موزدەلیفە و تا بەیانی لەوێ دەمێننەوە، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ مینا و لە ڕێگا حەفت بەرد هەڵدەگرن، دواتر بۆ ڕۆژی سێیەم حاجییان دەچنە سەر حەوزی جومرەی گەورە، پاشان قژیان کورت دەکەنەوە و ئینجا بە جلوبەرگی ئاساییەوە تەوافی کەعبە دەکەن.

دواتر هاتوچۆ لە نێوان سەفا و مەڕوا دەکەن و ئینجا دەچنەوە مینا.

دواتر لە ڕۆژانی چوارەم، پێنجەم و شەشەمدا، حاجییان ڕۆژانە دەچنە سەر حەوزەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و بەرد دەهاوێژنە ناو حەوزەکان.

ئیتر دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانەوە لە مینا، ئەرکەکانی حەج تەواو دەبێت و حاجییان دەگەڕێنەوە بۆ مەککە و لەوێ تەوافی ماڵئاویی دەکەن و ئینجا دەگەڕێنەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم، بۆ ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە هەرێمی كوردستانه‌وە گەشت بۆ وڵاتی سعوودیە دەکەن و بڕیارشە ئەم پڕۆسەیە بەردەوام بێت تا 5ی حوزەیران.

​​​​​​​جێی ئاماژەیە، تێچووی حەجی حاجییانی ھەرێمی كوردستان ھەمان تێچووی حاجییانی عێراقە کە بۆ گەشتی ئاسمان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.