سبەی چوارشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەڕێگەی وشكانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ دەكەون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومڕەی كوردستان رایگەیاند: سبەی کاتژمێر 7ی بەیانی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان بە پاس بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێ دەکەون .
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی ئاسمانی و لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بەرەو وڵاتی سعوودییە بەڕێ كەوتبوون.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆ ئەمساڵ 4 هەزار و 685 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی سعوودییە دەكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج و سەردانەكەش بە ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی دەبێت لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.