Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:46

ئەمڕۆ ڕێگری لەم دەڕاسەیە كرا گەنم بدوورێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری رانییە رێگری لە دەڕاسەیەك كرا كاری دروێنەی گەنم بكات بەهۆی ئەوەی مەرج و رێنماییەكانی جێبەجێ نەكردبوو.

بەرگریی شارستانی راپەڕین بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ سێشەممە مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی یەکێک لە جوتیارەکانی سنوورەکەی کردبوو، بۆ ئەم مەبەستە ڕێگری کرا لە دوورینەوەی گەنم لەلایەن خاوەن دەراسەیەک، چونکە هیچ مەرج و ڕێنماییەکی بەرگریی شارستانی جێبەجێ نەکردبوو.

بڵاویشی كردەوە: پێش وەرزی دروێنە چەندین ڕێنمایی دراوەتە خاوەن دەڕاسە و کاکوتەکان کە مەرجەکانیان جێبەجێ بکەن تاوەکو زیان بە سەر و ماڵی هاووڵاتییان نەگات.

هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ ئەو دەڕاسەیەی کە ڕێگری لێکرابوو یەکێک بوو لەوانەی کە بەبێ ئەوەی هیچ گوێ بداتە مەرج و ڕێنماییەکان کاری دەکرد، بۆیە ڕێگری لێ کرا بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێ.

بەرگریی شارستانی راپەڕین مەرجەکانی كاركردنی دەڕاسەشی بەمشێوەیە بڵاو كردەوە:-

*  تانکی ئاوی پێ بێت

* ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوەی دەستی پێبێت

*  بۆ کاکوتەکان تاوەک و وەرزی دروێنە تەواو دەبێ، نابێ کار بکەن تاوەک و دروێنە تەواو دەبێ

* ئامێرەکانی ئاگرکوژێنەوەی پێ بێت تانکی ئاوی پێ بێت

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.