لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی5ی2024 بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی داواكراوبوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب، ب، ع / ش، ب، ع )بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.