Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 15:41

سبەی ناوی راهێنەرە نوێیەكەی بەرشەلۆنە رادەگەیەنرێ

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی راپۆرتە وەرزشییەكان، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سبەی دووشەممە ناوی راهێنەرە نوێیەكەی بۆ وەرزی داهاتوو رادەگەیەنێ لە شوێنی چاڤی هێرناندێز كە رۆژی هەینی رابردوو هەواڵی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەكە راگەیەنرا.

راهێنەرە نوێیەكەی یانەی بەرشەلۆنە هانز فلیك راهێنەری ئەڵمانییە و گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.

ئەمشەو یەكشەممە كاتژمێر 22:00 یانەی بەرشەلۆنە لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا دەبێتە مێوانی یانەی سڤیلییە، ئەم یارییە دوایین یاریی دەبێت بۆ چاڤی لەگەڵ یاریزانانی تیپەكەی.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی ئیسپانی بڵاوی كردۆتەوە: سبەی دووشەممە یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گرێبەستكردن لەگەڵ فلیك رادەگەیەنێ، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەسەر سەرجەم خاڵەكانی نێوانیان رێككەوتوون.

بەگوێرەی رێككەوتنەكە مووچەی فلیك كەمتر دەبێت لە مووچەكەی چاڤی، بەڵام لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوەكاندا لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوو پاداشتێكی زەبەلاح لە یانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێت، واتە پاداشتەكانی فلیك بەندە بە بردنەوەی ناسناوەكان.

فلیك خۆی رازی بووە بە مووچەیەكی كەم راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە بكات، چونكە باوەڕی تەواوی بە سەركەوتنی پڕۆژەی یانەكە هەیە، جگە لەوەش خۆشەویستییەكی بێ پایانی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە هەیە.

راهێنەرایەتی یانەیەك لە دەرەوەی ئەڵمانیا یەكەم تاقیكردنەوە فلیكی تەمەن 59 ساڵ دەبێت، ئەو راهێنەرە پێشتر لەگەڵ هەریەك لە یاریزانانی ئێستای بەرشەلۆنە گۆندۆگان و تیر شتیگن و رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی كاری كردووە و لێیانەوە نزیكە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.