ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرینگە لە ناسنامەی نیشتمانی و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی یونیسکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت لە گرینگی پێدان و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی قەڵای هەولێر کە تا ئێستا پاشماوەی زۆر کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراونەتەوە کە هی سەردەم و شارستانیی کۆن و جیاوازن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.