پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئه‌حمه‌د بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
شاندى قه‌ته‌رى دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى متمانه‌ى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌يه و خوازياره له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا زياتر بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ به فه‌رمى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماده‌يى نيشان دا كه له بواره‌كانى وزه، گه‌شتيارى، كشتوكاڵ، خوێندن و په‌روه‌رده، ته‌ندروستى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، خۆشحاڵيى خۆى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه زه‌مينه‌ى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌باره به‌تايبه‌تى له پرۆژه‌كانى ژێرخاندا.
سەرۆكی هەرێم هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيرى و هاوكاريى قه‌ته‌ر بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان زۆر هاوبهشييان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا هه‌يه.
دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.