Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 16:18

پرۆژەی ڕێگەی دوانزە ئیمام - قەرەبڵاغ لە کفری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


رۆژی یەکشەممە، 26 ی ئایاری 2024، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی قیری دوانزەئیمام-قەرەبڵاغی لە کفری دانا.

پڕۆژەکە پێک هاتووە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگایەک بە درێژیی 24 کم و گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە بە جێبەجێکردنی لە ماوەی 400 ڕۆژ، کۆمپانیای ژالیان جێبەجێی دەکات و لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ڕێگاکە ناحیەی کۆکس بە شاری کفرییەوە دەبەستێتەوە، کە لە ئێستادا دانیشتووانی ناحیەکە بۆ گەیشتن بە شاری کفری ڕێگایەکی دوور و درێژ و ڕێگای چەند ناحیە و شارێک دەبڕن، هاوکات دەیان گوندی سنوورەکە سوودی لێ دەبینن و دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵی.

لە مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی خەڵکی کفری کرد و بەڵێنی دا بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کە بەشێکیان جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.