Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 15:12

ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکەی ڕووسیا بۆسەر خارکێڤ لە ئۆکراینا بەرزبووەوە بۆ 11 کەس

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی بۆردومانەکەی دوێنێ شەممەی سوپای ڕووسیا بۆسەر شاری خارکێڤ باکووری ڕۆژھەڵاتی ئۆکراینا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 11 کەس.

لەمبارەیەوە فەرمانڕەوای ناوچەی خارکێڤ، ئۆلیگ سینیگوبۆڤ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕایگەیاندووە: "ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکەی دوێنێ شەممەی سوپای ڕووسیا بۆسەر کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە شاری خارکێڤ، بەرزبووەتەوە بۆ 11 کوژراو و 40 بریندار".

ئاماژەی بەوەشداوە کە دۆخی تەندروستی دوو لە بریندارەکان، ناجێگیرە.

دوێنێ شەممە فەرمانڕەوای ناوچەی خارکێڤ، ئۆلیگ سینیگوبۆڤ ڕایگەیاندوو کە کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە شاری خارکێڤ، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە بۆردومان کراوە و لە ئاکامدا، چوار کەس کوژراون و 24ی دیکەش برینداربوون.

ھەر لەوبارەیەوە وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، ئیگۆر کلیمێنکۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە کە بەھۆی بۆردومانەکەی دوێنێ شەممەی سوپای ڕووسیا بۆسەر کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی لە شاری خارکێڤ، زیاتر لە 10 ھەزار مەتر زەوی چوار گۆشە سووتاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە دوێنێ شەممە لە کاتی بۆردومانکردنەکەدا، 200 کەس لەنێو کۆگاکەدا بوون.

تا ئێستا سوپای ڕووسیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.