Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 13:33

3 خانمە هونەرمەندی كورد له‌وڵاتی میسر خه‌ڵات كران

کوردستان TV
100%


سێ خانمە هونەرمەندی كورد،له‌ وڵاتی میسر خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن هونەرمەند ئیلهام شاهین سەرۆکی فەخریی فیستیڤاڵی دووه‌مین خولی شانۆی(ئیزیس) پێبەخشرا. 

پاش بانگهێشت کردنی سێ خانمە هونەرمەند هەریەک لە (گەزیزە عومەر، نیگار حەسیب قەرەداغی، فرمێسک مستەفا) لە دووەمین خولی شانۆی ئیزیس بەشدارییان کرد. 

فیستیڤاڵەکە تایبەت بوو بەپرسی ئافره‌ت لە جیهاندا و لەلایەن ژمارەیەک ئافره‌تی هونەرمەندی وڵاتی میسر بەرێوەچوو لە 16تاوه‌كو 22ی 5ی2024 به‌ڕێوه‌چوو. 

جگە لەنمایشی شانۆییەکان ژمارەیەک پانیڵی گرنگ بەرێوەچوو، هەروەها ناونیشانی یەکێک لەچالاکییەکانی فیستیڤاڵ بریتی بوو لە(ئافره‌تانی داهێنەر لەژێر کاریگەرییەکانی   بۆردوماندا) کە ژمارەیەک توێژینەوەی تێدا پێشکەشکرا. 

نووسەرو هونەرمەند گەزیزە  بەتوێژینەوەیەک بەناونیشانی(کاریگەری جەنگ لەسەر نووسینی دەقی شانۆیی)لەسەر یەکێک لەدەقەکانی بەناوی هێشتا(قسەکانمان تەواو نەکردوە)، کە تێیدا پالەوانی نمایشەکە دایکێکە سوتماک و زەرەرمەندی جەنگە بەشداریکردوە.

هاوکات هونەرمەندان نیگار حەسیب قەرەداغی بە شانۆیی ( یادەوەرییەکان) و فرمێسک مستەفا بە توێژینەوەیەک بەشداربوون، پاشان وەک سێ ئافره‌تی هونەرمەندی کورد خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن هونەرمەند ئیلهام شاهین سەرۆکی فەخریی فیستیڤاڵەکە پێیان بەخشرا. 

گەزیزە  لەسەر بەشداریکردنیان وتی “ بەشداریکردنمان گرنگ بوو لەسەر ناونیشان و ئەجێندای کاری فێستیڤالەکە کە ئافره‌تانی هونەرمەند لەم ناوچەیە بەچەندین قۆناخی سیاسی سەختدا گوزەریان کردووە، لەرووی کاریگەری جەنگ و ململانێی سیاسی و کاریگەریەکانی لەسەر هونەر بەگشتی و ژنانی هونەرمەند بەتایبەت”.

باس لەوەشکرد، لەداهاتوو بریارە لەگەل بەرێوەبەرانی ئەم فیستیڤاڵە پەیوەندییەکی بەهێز دروستبکەن بۆ هەماهەنگی کار و بەتایبەت فیستیڤاڵی (گوڵە مێخەک) و ( دیداری خانمان)  هاوشێوەی هەمان فیستیڤاڵە کە بەشدارییان تێدا کردووە. 

فیستیڤاڵی ساڵانەی شانۆی (ئیزیس)ی نێودەوڵەتیی بۆ شانۆی ئافره‌تان لە دووەمین خولیدا کە ماوەی هەفتەیەکی خایاند، رۆژی 16ی ئەم مانگە چالاکییەکانی دەستی پێکرد، دوانزە شانۆی تێدا نمایشکراو ژمارەیەک توێژینەوەی گرنگی تێدا پێشکەش کرا.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.