مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پهیامێكی لە یادی 48ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان بڵاوكردهوه.
لە بهشێكی پهیامهكهی مهسرور بارزانییدا هاتووه، شۆڕشی گوڵان هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و پیلانگێڕیی دوژمنانی گەلی کوردستانی تێکشکاند.
دهقی پهیامی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:
لە چل و هەشتەمین ساڵڤەگەڕی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو پێشمەرگە و تیکۆشەرانی بەشداری شۆڕشەکە دەکەم.
شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر، هیوا و ئومێدێکی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان گەڕاندەوە و پیلانگێڕیی دوژمنانی گەلی کوردستانی تێکشکاند کە دەیانویست کۆتایی بە شۆڕش و خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان لە پێناو مافە ڕەواکانی بهێنن، چونکە خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و یەکڕیزیی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان، بووە هۆی بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوتی مەزنی نیشتمانی کە مەزنترینیان ڕاپەڕینی شکۆداری 1991 و هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
لە چل و هەشتەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو خەباتکار و تێکۆشەرانی بەشداری ئەم شۆڕشە دەکەینەوە بە تایبەتی سەرکردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس بارزانی .
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و گشت شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.