Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 13:01

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی شەممە 25ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر کرد کە پێکهاتبوو لە  ئەحمەد بن حەسەن ئەلحمادی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر و سوڵتان بن موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و حوسێن بن علی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و هەڕەشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و بنبەست و ئاڵۆزییەکان گرتنەبەری شێوازی دیالۆگ و دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ و کاولکاری.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر لە بوارەکانی گەشتیاری و ئابووری و ئاوەدانی کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.