Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 10:51

ڕووسیا بە مەرج گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا دەکات

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادیە بە چەند مەرجێک گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا بکات.

ڤلادیمیر پوتین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی بێلاڕووس، ئالێکساندەر لوکاشێنکۆ کە لە مینسک-ی پاتەختی بێلاڕووس ئەنجامیان دا، ئاماژەی بەوەدا کە ڕووسیا دەستبەرداری پرسی گفتوگۆکردن نەبووە لەگەڵ ئۆکراینا.

ھەروەھا سەرۆکی ڕووسیا بەریتانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە ھانی ئۆکراینای داوە، لەوەی دەستبەرداری گفتۆگۆکردن بێت.

ڤلادیمیر پوتین چەند مەرجێکی بۆ ئەنجامدانی گفتۆگۆکردن لەگەڵ ئۆکراینا دیاری کرد و گوتی: "بە پشتبەستن بە ڕاستییەکان و گەڕانەوە بۆ بنەماکانی ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە بێلاڕووس و تورکیا کراون، ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا بکەین".

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەبارەت بە ڕەوایەتی دەسەڵاتی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پرسیاری کرد و گوتی: "لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکەین؟ ئەم پرسیارە سادە نییە، ئێمە دەزانین کە ڕەوایەتی دەسەڵاتی سەرۆکی ئێستای ئۆکراینا، کۆتایی ھاتووە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.