Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:20

بە هۆی ئاگرەکەی هۆتێل پلازا لە کەرکوک دوو كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئاگر لە نهۆمی سێیەمی هۆتێل پلازا لە نزیک باڵەخانەی کۆنی پارێزگای کەرکوک کەوتەوە، بەهەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی كەركووك توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان تیڤی) عەقید لوقمان شکور بەرێوەبەری کەرتی یەکی بەرگریی شارستانی کەرکووک گوتی: ئاگرەکە بە هۆی بەکارهێنانی کۆسەرەی کارەبایی بوو لە نۆهەمی سێیەمی هۆتێل پلازا.

راشیگەیاند: تیمەكانمان لە ماوەیەكی كەمدا توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و بیكوژێننەوە.

هەروەها رایگەیاند: لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەداخەوە دوو كارمەند بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەكان كارمەندی بەرگریی شارستانییە و ئەوی دیکەش پۆلیسی فریاکەوتنە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.