Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:12

بەهۆی رۆچوونی قەدپاڵی شاخێك زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گوندێكی وڵاتی پاپوا گینیا قەدپاڵی شاخێك رۆچووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوە.

رووداوكە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی كاوكالام لە باكوری وڵاتی پاپوا گینیا كەوتۆتەوە.

رووداوكە كاتێك كەوتۆتەوە كە كرێكارانی كانێكی دۆزینەوەی زێڕ لە قەدپاڵی شاخێك تەقینەوەیەكیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە خۆڵ و تاشەبەردی شاخەكە هاتۆتە خوارەوە و كەوتۆتە نێو گوندەكەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەی ئەو كەسانەی لەنێو گوندەكە گیانیان لەدەستداوە زیاترن لە 100 كەس و هەڵمەتی دەرهێنانی تەرمەكانیش لەلایەن تیمەكانی وڵاتی پاپوا گینیا دەستی پێ كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.