به‌پێی ئامارە فەرمییەکان ته‌نها له پارێزگای فه‌ریاب چل و حه‌وت کەس و له پارێزگای غوور له ناوەڕاستی ئه‌فغانستان په‌نجا كه‌س گیانیان لەدەستداوە. هه‌وره‌ها لافاو زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی وێران کردووە.
هه‌روه‌ها لافاوه‌كه چه‌ندین سه‌ر ئاژەڵ و پەلەوەر مردار بوونه‌ته‌وه زربه‌ی ڕێگاوبانەکانیش گیراون و به‌شی هه‌ره زۆری پردەکانیش ڕووخاون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە بارودۆخی خراپی کەش و هەوا و بهردهومبوونی زریان لە پارێزگاکانی باغلان، هەرات و به‌ده‌خشان دەکەن.
دوای ماوەیەکی زۆر لە وشکەساڵی، ئەفغانستان لە ئێستادا بەهارێکی باراناوی نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت. شارەزایان و پسپۆڕانی ژینگه، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بە هۆکاری ڕووداوەکانی لافاو و زریان لەم وڵاتەدا دەزانن.
به‌هۆی به‌رده‌وامی دەیان ساڵ له شەڕ و ململانێی نێوخۆیی، ئامادەیی و توانای ئەفغانستانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان زۆر لاواز كردووه، جگه له‌وه دووباره گه‌ڕانه‌وی بزوتنه‌وی تالیبان له ئه‌فغانستان ئاستی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌و وڵاته به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.