Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:21

ئەو سەرۆك و سەركردانەی لە مێژوودا بە رووداوی فڕۆكە گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

مێژوو كۆمەڵێك رووداوی گیانلەدەستدانی سەرۆك و سەركردەی جیهانی بە رووداوی فڕۆكە تۆمار كردووە، دواهەمینیان سەرۆك كۆماری ئێران بوو.

سەرلەئێوارەی دوێنێ یەكشەممە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێكی تری ئێرانی دوای بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمێك لە پارێزگای تەورێز لە باكوری ئێران، بە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەر گیانیان لەدەست دا.

لە مێژوودا سەرۆك و سەركردەی زۆر هەن بە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەی خوارەوە ناوی بەشێك لەو سەرۆك و سەركردانەیە:-

رامۆن ماجسایسای سەرۆكی فلیپین، لە 17ی ئاداری 1957 فڕۆكە سەربازییەكەی لە گەشتێكی ناوخۆدا كە لە شاری سیبۆ بەرەو مانێلا دەفڕی، كەوتە خوارەوە.

عەبدولسەلام عارف سەرۆكی عێراق، لە 13ی نیسانی 1966 فڕۆكەكەی لە باشووری وڵات لەنێوان قەرنە و بەسڕە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

زینیە پارینتۆس سەرۆكی پۆلیڤیا، لە 27ی نیسانی 1969 فڕۆكەكەی لەكاتی فڕیندا لەنێوان شارۆچكەی توكوپایا و ئەركۆی تێكشكا و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا.

خایمی رۆلدۆس ئەگیلێرا سەرۆكی ئیكوادۆڕ، لە 24ی ئایاری 1981 لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لە كاتی گەشتێكی ناوخۆ لەنێوان كیتۆ و زاپۆتیلۆ، فڕۆكەكەیان كەوتە خوارەوە و گیانیان لەدەست دا.

عومەر تۆریخۆس فەرماندەی پەنەما، لە 31ی تەمووزی 1981 لە گەشتێكی ناوخۆدا فڕۆكەكەی كە تایبەت بوو بە هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەی كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

سامۆرا ماشێل سەرۆكی مۆزەمبیق، لە 19ی تشرینی یەكەمی 1986 فڕۆكەكەی لە ئاسمانی باشووری ئەفریقیا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

محەمەد زیائەلحەق سەرۆكی پاكستان، لە 17ی ئابی ساڵی 1988 فڕۆكەكەی لە كاتی هەوڵی نیشتنەوەیدا لە شاری پاهاوالپوور تێكشكا و سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست دا.

لیۆپۆلد سیدار سینگۆر سەرۆكی سەنیگال، بە ڕووداوی فڕۆكە لە ساڵی 2001 گیانی لەدەست دا.

پۆریس ترایكۆفسكش سەرۆك كۆماری مەكدۆنیا، لە 26ی شوباتی 2004 لە باشووری بۆسنە فڕۆكەكەی كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا.

جواو بێرناردۆ ڤیێرا سەرۆكی غینیا، لە ساڵی 2009 بە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە گیانی لەدەست دا.

لیخ كاچینسكی سەرۆكی پۆڵەندا، لە 10ی نیسانی 2010 لە فڕۆكەخانەی سمۆلینسك بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە گیانیان لەدەست دا.

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆمار و ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە 19ی ئایاری 2024 بەهۆی رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە گیانیان لەدەست دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.