Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

عێراق بڕیاری دا.. رۆژانە ماوەی 2 كاتژمێر ئینتەرنێت دەپچڕێت

کوردستان TV
100%

بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڕیاری دا رۆژانە بۆ ماوەی 2 كاتژمێر هێلی ئینتەرنێت ببڕێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: هاووڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندی، هێلەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی 2 كاتژمێر دەپچرێت.

بڵاویشی كردەوە: پچڕانی هێلەكانی ئینتەرنێت لە كاتژمێر 6ی بەیانی تاكو 8ی بەیانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم بڕیارە لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بووە و لە دووسبەی سێشەممەوە دەسەت پێ دەكرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.